سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا پییرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەكات "بە بۆنەی دووبارە دەستنیشانکردنەوەی بە ئەمینداری گشتی لە لایەن رەوتی فوراتەین."

ئەمڕۆ شەممە (26/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە برای بەڕێزم، محەممەد شیاع سوودانی دەکەم بە بۆنەی دووبارە دەستنیشانکردنەوەی بە ئەمینداری گشتی لە لایەن رەوتی فوراتەین."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "ئەم دەستنیشانکردنەوەیە رەنگدانەوەی پێزانینی جەماوەرە بە رێباز، ئەزموون و ئامادەیی کاریگەری ئەو لە سەر ئاستی نیشتمانی. ئێمە ئەو رۆڵە لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین و چاومان لە درێژەپێدانی پێکەوەکارکردنی بەرهەمدارە بۆ بەرژەوەندیی عێراق و سەقامگیریییەکەی."

 جێگەی ئاماژەپێدانە ڕۆژی (25-4-2025) رەوتی فوراتەین کۆنگرەی خۆی بەست و دووبارە متمانەی بە سوودانی دایەوە وەکو ئەمینداری گشتیی رەوتەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین