ئەپیکور: بۆ رەوانەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە كۆبوونەوەی (20)ی مانگ نەگەیشتینە رێككەوتن
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (27/ نیسان/ 2025) کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گفتوگۆکانی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان بڵاوكردەوە، تێیدا دەڵێت، "کۆمپانیاکانی بواری نەوت و ئەندامی کۆمەڵەی ئەپیکور بەشدارییان لە کۆبوونەوەی 20ـی نیسان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیاوە کرد، بەڵام بەداخەوە لە کۆبوونەوەکە نەگەیشتینە رێککەوتن."
سەبارەت بە مەرجەكانی دەستپێكردنەوەش دەڵێت، "کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی ئەپیکور ئامادەن دەستبەجێ هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا دەستپێبکەنەوە، هەرکاتێک رێککەوتنێک بکرێت کە دڵنیایی لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکان بدات، لەسەر بنەمای مەرجەکانی گرێبەستە بەرکارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، هەروەها تەواوی ئەو بڕە قەرزەشی ماوە بە کۆمپانیاکان بدرێنەوە.
كۆمەڵەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەپیكۆ پێویستی حکومەت بۆ دڵنیاییدان لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق دووپاتدەکاتەوە، بەڵام تێبینی ئەوەشمان کردووە گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لەلایەن دادگەکانی عێراقەوە بە یاسایی و رەوا دانیانپێدانراوە؛ هەربۆیە، هەر رێککەوتنێک بۆ پێدانی پارەی کۆمپانیاکان دەبێت شێوازی کاری راوێژکاریی نێودەوڵەتی بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق و گرێبەستە بەرکارەکانی کۆمپانیاکانی نەوت لەخۆ بگرێت.
دەربارەی پێشنیارەكانیش دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، چەندین پێشنیازیان بە حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان داوە و "پێشنیاز و راسپاردەکان بریتی بوون لە پێشنیازی شێوازی کارکردنی راوێژکاری نێودەوڵەتی، کە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی عێراقی و گرێبەستی کۆمپانیاکانە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پێشنیازە پەسند نەکراوە، دەربارەی پێدانی پارەی هەناردەش ئاماژە بەوە دەكات، هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ رەچاوکردنی بژاردەکان نیشانداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هیچ گفتوگۆیەکی بنەڕەتی لەبارەی ئەو دڵنیاییانە لە پێدانی پارە نەکراوە و هیچ بەرەوپێشچوونێکیش لەوبارەیەوە نەبووە."
لەدرێژەی بەیاننامەکەی ئەپیکوردا هاتووە، "حکومەتی عێراق بەردەوام جەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکاتەوە، بەڵام هەوڵ و هاوئاهەنگییەکان بەو ئاراستەیە، سنووردار و بێ ئەنجام بوون. ئەپیکور داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش دەکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment