بەهۆی ئەوەی کە منداڵی نەبووە کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە تەمەنێکی زوودا بە شودراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوای دوو ساڵ منداڵی نەبووە لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.

ڕۆژی (21/نیسان/2025) ژنێکی تەمەن هەژدەساڵ خەڵکی گوندی گوگردی سەر بە شارۆچکەی کۆتۆل، بە چەک لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت، یەک ڕۆژ دوای کوشتنی بکوژ ئازاد دەکرێت.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم ژنە ناوی ستارە موساپور، لە تەمەنی شانزەساڵیدا بە شودراوە، بە هۆی ئەوەی منداڵی نەبووە لە لایەن بنەماڵەی هاوسەرەکەیەوە ئە شکەنجەدراوە. دوو ڕۆژ بەر لە کوژرانی ستارە، دەڕواتەوە ماڵی باوکی بەڵام ماڵی باوکی پێداگری لە چوونەوەی بۆ ماڵی هاوسەرەکەی دەکەن، بۆیە بە ناچاری دەڕواتەوە.

ستارە دوای ئەوەی دەڕواتەوە ماڵی هاوسەرەکەی دوای سێ ڕۆژ لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە بە چەک دەکوژرێت. بکوژیش ئازاد کراوەو تەنیا یەک ڕۆژ زیندانی کراوە.

بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ماوەی 22 ڕۆژی مانگی نیسانی 2025، (22) ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین