جوگرافیا و ئاووهه‌وای (شارباژێر) له سه‌رچاوه عوسمانییه‌كاندا
نوچە نێت: تایبەت
نوسینی: د. بژار عوسمان ئەحمەد
قەزای شارباژێڕ، بە پێوەرە فراوانە مێژووییەکەی قەزایەکی سنوور فراوانی گەورەیە، کە لە خۆرهەڵاتەوە، ناوچەکانی سنوری شاری بانەی خۆرهەڵاتی کوردستان، و لە گۆشەیەکی باکوری خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ سنوری سەردەشت و پشدەر ،و لە باشوری خۆرهەڵاتەوە هاوسنوری قەزای پێنجوێن، و لە باشورەوە دەشتی شارەزوور، و لە خۆرئاواوە قەزای ناوەندی سلێمانی و ناحیەی سەرچنار و دۆڵی مێرگەپان و سورداش، و لە باکور و باکوری خۆرئاواوە دوکان و مەرگە و پشدەر هاوسنووری بوون.
شارباژێڕ، یەکێکە لە ناوچە سەخت و شاخاوییەکانی باشوری کوردستان، کە زۆرترین لوتکەی چیای بەرزی لە ڕووبەرێکی کەم دایە، بەشێوەیەکی گشتی هەڵکەوتەیەکی سەختی هەیە.
لەڕووی جوگرافییەوە خەڵکی ناوچەکە، شارباژێڕیان دابەشکردووە بە دوو بەشەوە، ئەوانیش (شارباژێڕی تەخت) و (شارباژێڕی سەخت). لەڕاستیدا شارباژێڕە تەختەکەش، هەر لێژایی و شی‌و و دۆڵە و هیچ دەشتێک و تەختاییەک لە شارباژێڕدا نییە، شارباژێڕی تەخت زیاتر بەشی خۆرئاوای شارباژێڕ دەگرێتەوە، و لە باشوورەوە لە ناوچەکانی سرۆچک و بەرزنجەوە بەرەو سیتەک و تەگەران و قەڵاچوالان و گشت ئەو لادێیانەی لەسەر رۆخی ڕووباری قەڵاچوالانن و دەوروبەرین هەتا دێی مۆکەبە و تێکەڵبوونی لەگەڵ ڕووباری سیوەیل و پێکهێنانی (دووچەمان) و بەشێک لە تەختاییەکانی سەرەتای دۆڵی جافایەتی و دەوروبەری کونەماسی و ناوچەی شینکایەتیش هەر بەشێکن لە شارباژێڕی تەخت.
لەکاتێکدا (شارباژێڕی سەخت) ناوچە شاخاوییەکانی بەشی خۆرهەڵاتی شارباژێڕ دەگرێتەوە، بەتایبەت گشت ئەو ناوچانەی دەکەونە ئەمبەرەوبەری ڕووباری سیوەیل و هەموو ئەو ناوچانەی کە دەکەونە بەری خۆرهەڵاتی ڕووباری سیوەیل و ڕووباری دووچەمان هەتا سنوری بانە.
لە شارباژێڕدا ژمارەیەک ڕووبار هەن، ڕووبارەکانی (قەڵاچوالان، سیوەیل)، کە هەردووکیان لە ناوچەکانی سنوری پێنجوێنەوە سەرچاوەدەگرن، و لە رۆژهەڵاتی شارباژێڕەوە بەرەو خۆرئاوای دێن و هەردووکیان لە دێی دووچەمان تێکەڵ یەکتر دەبن، دوو ڕووباری سەرەکی شارباژێڕن، و دوای تێکەڵبوونیان لە مۆکەبە. هەردووک پێکەوە ڕووباری (دووچەمان) پێکدێنن، پاشان ئەم ڕووبارە بەرەو باکوری خۆرهەڵات دەڕوات و لەگەڵ (چەمی کەڵوێ) تێکەڵ دەبێت و بەرەو سنوری پشدەر دەڕوات و دەبێتە بەشێک لە ڕووباری زێی خواروو، وە بەشێکی گرنگ لە ئاوی دەریاچەی دوکان پێک دێنێت.
لەلایەکی تریشەوە، ڕووباری (چەمی چۆمان)، سنوری نێوان شارباژێڕ و بانە لەلای باکووری خۆرهەڵاتەوە دیاریدەکات. ئەمە جگە لە بوونی چەند وەرزە چەم و جۆگەیەک و سەدەها کانی و کارێزی تر لە ناوچە شاخاوییەکان و دۆڵ و دەشتەکانی شارباژێڕ.
له ساڵنامه‌ی عوسمانی، ویلایه‌تی موسڵدا، ئاماژه به ئاووهه‌وا و جوگرافیای شارباژێڕ کراوە، کە ئه‌م قه‌زایه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سلێمانییه، له‌ناوچه‌یه‌كی شاخاویه و به‌شێكی كێوی (ئه‌زمڕ = ئه‌زمه‌ڕ) ده‌گرێـته‌وه، ناوچه‌یه‌كی پر كانی و ئاو و سه‌وزاییه". هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە ئه‌م قه‌زایه ئاووهه‌وایه‌كی فێنک و سروشتێکی هەمەڕەنگی هه‌یه، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش كه‌سانی باش و بێ كێشه‌ن.
ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عوسمانیش ئاماژه بۆ كه‌شوهه‌وای شارباژێڕ ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه قایمقامی (بازیان) چووه بۆ شارباژێڕ و ئاووهه‌وای ئه‌وێی به‌دڵ بووه، هه‌روه‌كو ناوه‌رۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌ڵێت: "بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی پایه‌به‌رز... قایمقامی قه‌زای بازیان عه‌بدولقادر پاشا، له كه‌ش و هه‌وای بازیان بێزار بووه، ویستویه‌تی بگواسترێته‌وه بۆ قائیمقامییه‌تی شارباژێڕ ، له 17/شوبات/ 1313 بۆ كه‌سێكیتر پێشكه‌شكراوه كه ئه‌میش كه‌سێكی دیاره. 15/مارت/1314 عه‌بدولوه‌هاب: پارێزگاری موسڵ").
وێنه‌ی روپه‌ڵی ساڵنامه‌ی عوسمانی، ویلایه‌تی مووسڵ، 1330، 314 ده‌رباره‌ی جوگرافیا و كه‌ش و هه‌وای شارباژێڕ
.jpeg)
به‌ڵگه‌نامه‌ی عوسمانی له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سلێمانییه‌وه
.jpeg)
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی
ته‌له‌گرافنامه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌له‌گرافنامه‌ی هه‌واڵگرییه، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت هیچ رۆژێك به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵناگرێت
ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتووه
| موسڵ | ژماره‌ی هاتوو |
| |
ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌چێت | دارسعاده (ئه‌سته‌نبۆڵ) | واژوو | خاوه‌نی ته‌له‌گراف | |
ناوه‌ند له‌نێواینان | نییه | به‌روار | 15/مارت/1314 | |
ژماره | 450 | فه‌رمانبه‌ری چاو‌دێر | ره‌مه‌زان | |
ژماره‌ی وشه | 67 وشه | فه‌رمانبه‌ری وه‌رگر | زه‌كی | |
ده‌رچوون | 0 | |||
به‌روار | 15/مارت/1314 | |||
وێنه‌یه‌ك بۆ | نوسینگه‌ی تایبه‌ت | |||
شه‌و یان رۆژ | كات 9:30 ی شه‌و | |||
كاتی ناردن | 8 ی به‌یانی | |||
بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی پایه به‌رز
قایمقامی قه‌زای بازیان، عه‌بدولقادر پاشا، له كه‌ش و هه‌وای بازیان بێزار بووه، ویستویه‌تی بگواسترێته‌وه بۆ قایمقامییه‌تی شارباژێڕ، بۆ ئه‌مه‌ش مته‌سه‌ریفییه‌ی سلێمانی ئاگادار كردۆته‌وه كه قایمقامی شارباژێر (ره‌مزی ئه‌فه‌ندی) بۆ قایمقامییه‌تی زاخۆ گواستراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی نامه‌ی گه‌یشتوی قایمقامی زاخۆ (كامیل ئه‌فه‌ندی) له 17/شوبات/ 1313 بۆ كه‌سێكیتر پێشكه‌شكراوه كه ئه‌میش كه‌سێكی دیاره. 15/مارت/1314
عه‌بدولوه‌هاب: پارێزگاری موسڵ.
لیستی سه‌رچاوه‌كان
- به‌ڵگه‌نامه‌ی عوسمانی
BOA. A {DVNSMHM_00024_00129 (291
- ساڵنامه‌ی عوسمانی
ساڵنامه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ، 1330، 314).
- نامه‌ی زانستی
پیمان مظفر صالح قادر، ٢٠١٦، تأثیر المناخ في راحة الانسان للنشاط السیاحي في قضاء کلار و شارباژیر (دراسة مقارنة في الجغرافیة السیاحیة)، رسالة ماجستیر غیر منشورة، کلیة العلوم لانسانیة، جامعة السلیمانیة، 2016، ١٦، ص٧.
- توێژینه‌وه
بژار عوسمان ئه‌حمه‌د، دلشاد عه‌زیز مارف واژه‌یی، شارباژێڕ له ئه‌رشیفی عوسمانی‌دا 1851-1914، گۆڤاری زانستی زانكۆی جیهان – زانكۆی سلێمانی، ژماره (3)، ساڵی 2022.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment