فیدان: هیچ جۆرە دەستپێشخەرییەک قبووڵ ناکەین ببێتە هۆی تێکدانی یەکپارچەیی خاكی سووریا شیکاری

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیرەی دەرەوەی تورکیا داوایەکی بەپەلە لە پەکەکە دەکات و ڕایگەیاند، "پەکەکە دەبێت هاوشێوەی ڕێخكراوەكانی تر چۆن ئەوان بەرنامە و سیستەمەکەی خۆیان بەجێهێشت دەبێت ئەمانیش هەمان شت بکەن، ئینجا ئەمکارە بە ویستی خۆیان دەیکەن بە ئارامیی و  هاوسەنگی لێی دێنە دەرەوە یان بە پێچەوانەوە ئێمە ئەنجامی دەدەین."

ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان لە سەردانێکیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەو وڵاتە ڕایگەیاند، پێموایە هەماهەنگی ستراتیژی نێوان قەتەر و تورکیا تەنیا سوودی نییە بۆ بەرەوپێشوەچوونی پەیوەندییەکانمان بەڵکو بەشداریکردنی هەردوو وڵات گرینگیەکی زۆری هەیە بۆ ئاسایشی ناوچەکە."

فیدان  لە لێدوانەکەیدا دەڵێت، سەقامگیری لە سووریا پەیوەستە بە سەقامگیری بنەرەتی ناوچەکە و دەشڵێت، "سزاکانی سەر سووریا تارادەیەک رێگرن لە سەقامگیری ئەو وڵاتە، لەم کۆبوونەوەیەدا توانیمان هەولەکانی خۆمان پیشاندەین بۆ هەڵگرتنی سزاکان و باس لە هەنگاوەکانی داهاتوو بکەین کە لەو بارەیەوە چی بکەین و ڕاشمان گەیاند کە یەکپارچەیی سووریا پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد کە چاودیری پێشهاتەکانی سووریا دەکەن و پرێنسیپەکان و نزیکبوونەوەکانی تورکیا لە سووریا روونە و گوتیشی، "هەرگیز ئێمە هیچ دەستپێشخەرییەک قبووڵ ناکەین ببێتە هۆی تێکدانی یەکپارچەیی سووریا چونکە ڕێکخراوە تیرۆرستەکان لەم وڵاتە درێژە بەو هەوڵانەیان دەدەن، دژی هەموو جیابوونەوەیەکی نەتەوەی و تایفین لە سووریا، دەبێت لە نێو دەستووری سووریا ژینگەیەکی یەکسان بۆ هەموو گروپە ڕێکخراوە ڕێگەپێدراوەکان دابین بکرێت."

فیدان داوایەکی بەپەلە لە ڕێخراوی پەکەکە دەکات و دەڵێت کە پێویستە بە زووترین کات چەکەکانیان دابنێن و گوتی، "هەندێک گروپ لە سووریا دەیانەوێت دۆخەکە بقۆسنەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپانە و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەش کۆبوونەوەکانمان بەردەوامە نەک تەنیا بۆ ئاسیاشی ئەم وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەڵکو هەموو جۆرە پرسە گەشەپێدانیەکانی ئەو وڵاتە دەمانەوێت چارەسەر بکەین."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، " پێشبینی دەکەن ڕێککەوتنی یەپەگە و حکومەتی نوێی سووریا کە لە چەند مانگی ڕابردوو واژۆیان کردبوو بچێتە بواری جێبەجێکردن، هەروەها چاوەروانین بە زووترین کات پەکەکە وەڵامی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بداتەوە و چەکەکەکانیان دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە کە لەئێستادا بۆنەتە بەربەستێک بۆ گەرانەوەی ئاسیایشی ناوچەکە."

فیدان زیاتر روونیدەکاتەوە، "هەر گروپێک لە ناوچەکە بیەوێت هاوشێوەی ئامرازی وڵاتانی دیکە رووبەڕوومان ببێتەوە ئێمەش بە ئیزنی خودا بەرەنگارییان دەبینەوە، هاوشێوەی ئەوەی چۆن پەکەکە بەرنامە و سیستەمەکی بەجێهێنشت، دەمانەوێت پەکەکەش هەمان شت بکەن ئینجا ئەمەش بەویستی خۆیان دەبێت بە ئارامیی بەجێی دەهێڵن یاخود ئێمە ئەنجامی دەدەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین