جەهەپە كاندیدی نوێ بۆ جێگرتنەوەی ئیمامئۆغلۆ دیاری دەكات
نوچەنێت:
رۆژی سێشەممە (29/ نیسان/ 2025) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی جەهەپە رایگەیاند، ستراتیژی حزبەكەمان ئەوەیە ئەگەر زیندانیكردنی ئیمامئۆغلۆ درێژەی هەبێت، ئەوە حزب دەستبەستراو نابێت، لە هەڵبژاردن بە رێژەی لە (70%) سەركەوتوو دەبین و زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست دەهێنین، ئەوكات زۆر بەخێرایی سیستەمی پەرلەمانی دەگێڕینەوە، سەرۆكێكی بێلایەن هەڵدەبژێرین، ئەو سەرۆكە كەسایەتییەكی جەماوەرییە.
سەرۆكی جەهەپە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو سەركەوتووبن، مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە دەكەن بە سەرۆك كۆمار، ئیمامئۆغلۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەگرێت و دەبێتە سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
پێشتر یاڤاش رەتیكردەوە لەگەڵ ئیمامئۆغلۆ بەشداری هەڵبژاردن بكات كە حزب بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكایەتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامی دابوو، چونكە یاڤاش پێی وابوو گفتوكۆدن لەسەر دۆخی ئابووری لە كاتی گەیشتن بە دەسەڵات زۆر لە راپرسی لەسەر كاندیدی سەرۆكی گرنگتر، بەڵام لەدوای دەستگیركردنی سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە، مەنسوور یاڤاش پاڵپشتی ئیمامئۆغلۆی وەك تاكە كاندید كرد.
لە (19/ ئادار/2025) بە تۆمەتی گەندەڵی و بەكارهێنانی پۆستی سەرۆك شارەوانی بۆ بەرژەوەندی كەسی و بەرتیل وەرگرتن پۆلیسی ئیستەنبۆڵ ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ و چەند كەسێكی لە نزیكەكانی دەستگیركرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment