(45) ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرج دەكرێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/نیسان/2025) وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەکێتی بەڵێندەران و بانکەکانی سەر بەوەزارەت، دوای ئەو کۆبوونەوانە و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەکانن.
دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان:
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەکێتی بەڵێندەران و بانکەکانی سەر بەوەزارەت، دوای ئەو کۆبوونەوانە و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەکانن.
وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی 100 مەتری سلێمانی و ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان و شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.
هاوکات هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بەبەردەوام بوونی لیژنەی خەرجکردنی گەڕانەوەی ( التأمینات و خگاب الچمان ) ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان ، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی ڕێژە و گوژمەی دیاریکراو.
1ـ چوار ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
2ـچوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
3ـ سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار ، بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.
4ـسێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.
5ـدوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.
6ـدوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
7ـپێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان.
8ـ بیست ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی (100) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان ).
9ـ یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment