ئەمەریکا هەڕەشە لە ئۆكراینا و ڕوووسیا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا و ئۆکراینا نەگەنە ڕێککەوتن و ئاگربەستی ڕانەگەینن، لە نێوەندگیرییان دەکشێینەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (30/نیسان/2025)، ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "داوا لە ڕووسیا و ئۆکراینا دەکەین، پێشنیازێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان بهێنن".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، ئەگەر لە داهاتوو ئاماژەیەکی ڕوون یان نییەتێک نەبێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر وەستانی جەنگ، ئەوا واشنتۆن لە ڕۆڵی نێوەندگیری ئۆکراینا و ڕووسیا دەکشێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی سووریاوە وتی، بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە نیویۆرکن، واشنتۆن لەم قۆناغەدا هیچ نیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتەکە نییە. جەختی لەوەش کردەوە، بە هۆشیارییەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وڵاتەکە دەکەین.

هاوکات باسی لە ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان کرد و داوای لە هەردوو وڵات کرد دۆخەکە هێمن بکەنەوە و کۆنترۆڵی ناکۆکییەکانی نێوانیان بکەن. و ڕایگەیاند، بەم زووانە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و پاکستان، لەبارەی ڕاگرتنی گرژییەکانی نێوانیان قسە دەکەم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین