وەزیری دادی تورکیا وەڵامی دەم پارتی دەداتەوە تورکیە

نوچە نێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە لێدوانێکیدا لە بارەی هەنگاوەكانی پرۆسەی ئیمراڵی ڕایگەیاند، "لەمەوبەدوا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتی تورکیا دایە بۆ هەنگاوەکانی پرۆسەکە و بەتایبەت لەبارەی پەیوەندی کردن و کارکرد بە ئازادی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان."

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/نیسان/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، تادێت نیگەرانیەکانی حکومەتی تورکیا و دەم پارتی لەبارەی هەنگاوەکانی بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی ئیمراڵی ڕوو لەزیادبوونە، بەهۆی لێدوانێکی تولای هاتیمئۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی کێشە دەکەوێتە نێوان حکومەتی تورکیا و دەم پارتی.

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە لێدوانێکیدا لە بارەی هەنگاوەكانی پرۆسەی ئیمراڵی ڕایگەیاند، "لەمەوبەدوا تۆپەکە لە گۆرەپانی حکومەتی تورکیا دایە بۆ هەنگاوەکانی پرۆسەکە و بەتایبەت لەبارەی پەیوەندی کردن و کارکرد بە ئازادی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان." 

یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا بەتوندی وەڵامی هەتیمئۆغڵولاری دەداتەوە و دەڵێت، "لە پرۆسەکەدا هیچ سەودایەک نییە، مەبەستت چییە کە دەڵێی تۆپەکە لەلای حکومەتە؟ ئێمە لێرەدا یاری تۆپتۆپێن ناکەین. هەموو شتێک لە چوارچێوەی یاسادا ئەنجام دەدرێت، پێویستە لەم ماوە هەستیارەدا هەموو لایەنێک بە بەرپرسیارەتیەوە هەڵسوکەوت بکەن و پێویستە ئەوانەی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە نابێت بەهیچ جۆرێک لێدوانێکی تێکدەرانە بدەن کە زیان بە پرۆسەکە بگەیێنێت."

لە بەرامبەر ئەو رەخنانەی وەزیری دادی تورکیا وتەبێژی دەم پارتی هاتە دەنگ و دەڵێت، دەبێت هەموو لایەک ئاگاداربێت کە پرۆسەکە چەندە جددییە و هەرگیز حکومەت ناتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی بشارێتەوە.

ئاماژە بەمەش دەکات، "وەزیری بەرێز ئامانجی بەدەستهێنانی ئێمە ئارامی و دادپەروەری و دیموکراسییە، نابێت هیچ لایەنێکمان دەست لە بەرپرسیارێتی هەڵگرین، ئەمە کێشەیەکی مێژووییە و لە ئێستادا تورکیا رووبەڕووی بۆتەوە و پێویستی بە هەنگاوی جددیە و وەزارەتەکەتان با لەمەوبەدوا زمان و ڕێبازێک بەکاربێنێت بگونجێت لەگەڵ ئەم پرۆسە مێژوویە و تکایە ئێوە ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین