سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق داواى هەموواکردنەوەى مادەى یەکى دەستوور دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

رائید مالیکى، ئەندامى لیژنەیى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لیژنەى یاسایى پێشنیارى هەمووارى ماددەى یەکى دەستوورى عێراقى لە سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە پێگەیشتووە.

رۆژى چوارشەممە (30/نيسان/ 2025) ماڵپەڕى (رابع) بڵاوى کردەوە، رائید مالیکى رایگەیاند، پێشنیارەکە بەشێوەیەکى روون ئەوەى لەخۆى گرتووە، رێگە لە سازش لە هەر بەشێکى عێراق بگیرێت، بەو ناوچانەش کە لەژێر سەروەرى عێراق دان بەگوێرەى یاساى نێودەوڵەتى، هەروەها رێگە لە جیابوونەوەى هەر پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکان بگیرێت کە لە دەسەڵاتى فیدڕاڵى جیابێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین