ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: غەزە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، گەیاندنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی مرۆیی بۆ غەزە ڕاگیراوە و دۆخی مڕۆیی لە دۆخێکی زۆر سەخت دایە.

ڕۆژی پێنجشەممە (یەکی ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامەکانی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ماوەی دوو مانگە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە ڕاگیراوە، مێشک و جەستەی منداڵان لە غەززە تێکدەشکێت، منداڵان لە برسان دمرن، ئێمەش بەشدارین لە گیان لەدەستدانیان.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامەکانی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵیت، "ئاستی ئێستای بەدخۆراکی دەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری لەش، هەروەها حاڵەتەکانی هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی پەردەی مێشک لە ژنان و منداڵاندا زیاد دەکات".

جێگەی ئاماژە پێدانە لە (2) ی ئادارەوە ئیسرائیل ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هاوکاری پزیشکی، سووتەمەنی و خۆراک کردووە بۆ غەززە.

ئەگەرچی پێشتر ئیسرائیل نکۆڵی لەوە کردبوو کە غەززە تووشی قەیرانی برسێتی بووبێت، تا ئێستاش ڕوون نەبووەتەوە کەی و چۆن گەیاندنی هاوکارییەکان دەست پێدەکەنەوە.

 بەڵام ئێستا دەڵێت بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو هاوکارییانە بۆ فشار خستنە سەر حەماس بووە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە کاتێکدا ڕێککەوتنی ئاگربەست پەکی کەوتووە.

لەشکری ئیسرائیلیش حەماس تۆمەتبار دەکات بە گۆڕینی یارمەتییەکان و حەماس ڕەتی دەکاتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا هۆشداری دا، "بەدخۆراکی لە نێو منداڵانی غەززەدا بەرەو خراپتر دەچێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین