ئەمەریکا حووسییەکان  بۆردوومان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە ئامانجی سنووردارکردنی تواناکانی ئەم گرووپانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە دوایین هەڵمەتە سەربازییەکاندا هێزەکانی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن دەستپێکرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (یەکی ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دەزگای میدیاییەكانی حووسییەکان ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا هێرشی سەربازی ئەنجام داوە، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا هیچ لێدوانێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییانەدا نەداوە، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، سێنتکۆم ڕایگەیاند، "لە ناوەڕاستی مانگی ئادارەوە هەڵمەتێکی چڕ و بەردەوام دژ بە حووسییەکان ئەنجام دەدرێت".

فەرماندەییەکە دەشڵێت، "لەوەتەی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە، هێزەکانی ئەمەریکا زیاتر لە (800) ئامانجیان کردووەتە سەر و سەدان چەکداری حووسییان کوشتووە".

سێنتکۆم ڕاشیگەیاند، "هێرشەکانی حووسییەکان بە ڕێژەی (69٪) کەمی کردووە و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە رێژەی (55٪) کەمی کردووە.

جێگەی ئاماژەپێدانە بۆ ئەوە بکرێت حووسییەکان ئەمەریکا تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی نزیکەی هەزار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن لە (15)ـی ئادارەوە. هەروەها دەشڵێن، "بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا (217) هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و (436) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن".

عەبدولمەلیک حوپی، سەرۆکی حووسییەکان بەڵێنی دا سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکدارەکانییان هێرشەکان بەردەوام بێت و لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنە دەریاییەکان بەردەوام دەبن، کەشتییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور، باب مەندەب، کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەب بە تەواوی داخراون".

حوپی گوتیشی، "ئۆپەراسیۆنەکانمان لە قوڵایی فەلەستین بەردەوام دەبن، ئەمەریکا شکستی هێناوە لە وەستاندنی چالاکییە سەربازییەکانی گروپەکە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین