ترەمپ ئامادەکاریی دەکات چەکی زیاتر بۆ ئۆکراینا بنێرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕۆژنامەی کاردیانی بەریتانیا ئاشکرای دەکات کە دۆناڵد ترەمپ ئامادەکاریی دەکات بۆ فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە ئۆکراینا، ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە کە چەك و کەرەستەی سەربازیی بە بەهای (50) ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرینا بنێرێت.

ئەمڕۆ هەینی (یەكی ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندینت) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەی کاردیانی بەریتانیا  ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات یەکەم کاروانی کەرەستەی سەربازیی بە ئۆکرینا بفرۆشێت.

ترەمپ لەسەرەتای دەستبەکاربوونەی وەک سەرۆکی ئەمەریکا هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا وەستاند، هەر چەندە ئەمەریکا بەدوای وەستاندنی جەنگی ئۆکرینایە و بەردەوامیشە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بەڵام ترەمپ دەیەوێت یەکەم کاروانی کەرەستەی بەرگریی بە ئۆکرینا بفرۆشێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە کە کەرەستەی بەرگریی وڵاتەکەی بە بەهای (50) ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرینا بنێرێت.

تاوەکو ئێستاش بەفەرمی ئاشکرا نەبووە کە ئەمەریکا چ جۆرە چەکێک لە بواری سەربازی بە ئۆکرینا دەدات، بەڵام ئەم هەنگاوەش پێویستی بەوەیە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە بڕیارەکە پەسەند بکرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری ناردنی هاوکاری سەربازی لەدوای رێککەوتنی کانزاکانی نێوان ئەمەریکا و ئۆکرینا بووە و ڕەنگە ببێتە هۆی ناردنی چەک لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ کیێڤ، لەدوای چەندین دانوستاندن لەنێوان هەردوو وڵات توانرا رێککەوتنی هاوبەشی ئابووری واژۆ بکەن بەو مەرجەی ئەمەریکا دەست بەسەر سامانە سروشتیەکانی ئۆکرینا بگرێت و لە بەرامبەردا  پاڵپشتی سەربازیی و دارایی ئۆکرینا بکات.

لەکاتێکدا ترەمپ لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن ئیدعای ئەوەی دەکرد کە لەماوەی یەک رۆژدا دەتوانێت کۆتایی بە جەنگی ئۆکرینا بهێنێت و ببوە مانشێتی بانگەشەکانی، بەڵام دوێنێ لە لێداوانێکیدا لەدوای واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ کیێڤ گوتی، بەمە گەرەنتی ئەمنی بەدەست دێنین و دەتوانین رێگریی لە ڕووسیاش بکەین.

میخائیل پۆدۆلیاک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرینا لە بارەی ڕێککەتنەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمە دەبێتە گەرەنتی بەدەستهێنانی چەکی نوێ لەلایەن ئەمەریکا وە بۆ ئۆکرینا هەروەها دەتوانین سیستەمی بەرگریی ئاسمانیش وەرگرین. 

هاوکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا مانگی ڕابردوو ئاشکرای کرد، کە دەیانەوێت بە بڕی (30تا 50)  ملیار دۆلار وەبەرهێنانی وڵاتەکەیان فراوان بکەن بە کرینی مووشەکی پاتریۆت لە دروستکراوەی ئەمەریکا.

لەلایەکی تر هەرچەندە هەوڵە دیپلۆماسیەکانی ئەمەریکا و ئۆکرینا بەردەوامە لەسەر رێککەوتنی کانگا، ڤلادیمێر پوتیین سەرۆکی ڕووسیا لە لێدانێکیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکا کاربکات لە بواری توخمە زەوییە دەگمەنەکان.

لەلایەک ترەمپ ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی یەکەم کاروانی سەربازی بە کیێڤ، هەروەها لەدوای دەستبەکاربوونی پەیوەندییەکی باشیشی دروستکردووە لە گەڵ کرێملین. تاوەکو ئێستاش ڕوون  نییە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتەی ترەمپ چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر سیاسەتە داهاتووی ئەمەریکا.  

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین