مارکۆ ڕوبیۆ: دەبێت ئێران لە هەموو پیتاندنی یۆرانیۆم دەست هەڵگرێت ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەبێت ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکی دوورهاوێژ دەست هەڵگرێت و هاوكات هەڕەشەی بۆردوومانكردنی وێستگە ئەتۆمییەكان دەكەن.

ڕۆژی هەینی (دووی نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی درێژخایەن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ماوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی بۆردومانکردنی ئێران دەکات ئەگەر رێککەوتن نەکرێت

ڕوبیۆ دەشڵێت، "دەبێت ئێران لە پاڵپشتی تیرۆریستان دوور بکەوێتەوە لە یارمەتی دانی حوسییەکانی یەمەن، دەبێت لە دروستکردنی مووشەکی دوور هاوێژ دوور بکەوێتەوە کە جگە لە هەبوونی چەکی ئەتۆمی هیچ مەبەستێکیان نییە، هەروەها دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم دوور بکەوێتەوە."

ڕوبیۆ گوتیشی، ئێران دەبێت ئەوە قبوڵ بکات کە ئەمەریکیەکان دەتوانن بەشداری لە هەر سیستەمێکی پشکنیندا بکەن و پشکنەران پێویستیان بە دەستگەیشتن بە هەموو دامەزراوەکان هەیە، بە سەربازیشەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ پێنجشەممە (1-5-2025) بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاند، چوارەمین گەڕی دانووستاندنەکانی ئێران و ئەمەریکا کە بڕیار بوو ڕۆژی شەممە لە ڕۆما بەڕێوەبچێت دواخراوە و وادەیەکی نوێ دیاری دەکرێت و بەگوێرەی بۆچوونی ئەمەریکا دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین