کۆڕبەندی دەنگی ژنانی بێ سنوور بەڕێوەدەچێت
نوچەنێت: ئافرەتان
ئەمڕۆ شەممە (سێ/ئایار/2025) یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (دەنگی ژنانی بێ سنور) لە ھەولێر دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.
کۆنفرانسەکە بە پاڵپشتیی حکوومەتی فەرەنسا، بە ئامادەبوونی ( 60) ژنی خاوەن دەنگ و کاریگەر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقیا و ئەورووپا بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە ئامانجی کۆنفرانسەکە، شەیدا حیسامی بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت"دەمانەوێت لە رێگەی دەنگی ئەم ژنانەوە باس لە پێداویستی و گرفتەکان بکەین و بتوانین ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەم دوو رۆژە بخەینەڕوو".
سەبارەت بە ھۆکاری ھەڵبژاردنی ھەولێر بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە (سەیداحسامی) جەخت لەوە دەکاتەوە، کە "چەند وڵاتێکمان ھەڵبژاردبوو، بەڵام بەھۆی ئەو شەڕ و ناکۆکییانەی لە ناوچەکەدا ھەن، ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان تاکە شوێنە کە بتوانین بە ئازادی و لە ئارامیدا، دەنگی ژنانی وڵاتەکانی شەڕ وەک فەلەستین، لوبنان، یەمەن و سووریای تێدا کۆ بکەینەوە و ئەو بابەتە ھەستیارانە بخەینە بەر باس".
شەیدا حیسامی دەڵێت، ناکۆکییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رۆڵی ژنانی لە کایە سیاسییەکاندا کەمکردووەتەوە "دەمانەوێت لە رێگەی کۆنفرانسەکەوە پێداویستییەکانی ژنان و ناوچەکە لەم دۆخەدا ببیستین و دواجار ئەنجامەکەی وەک راپۆرتێک پێشکەشی حکوومەتی فەرەنسا بکەین".
کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، دواتر گەڵاڵەنامەیەک لە بارەی ڕەوشی ژنان لە ناوچەکەدا دەدرێت بە حکوومەتی فەرەنسا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment