کچێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی گەنج لە لایەن براکەیەوە بە یانزە گولە کۆتایی بە ژیانی هێنرا، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بکوژەکەمان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ شەممە ( سێ/ئایار/2025) کچێکی گەنج، بە ناوی (ن،ئ،ع) لە لایەن برایەکییەوە بە ناوی (ع،ئ،ع) بە یانزە گولە کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، سەبارەت بەم تاوانە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تییدا هاتووە"کچێکی گەنج لە لایەن براکەیەوە بە گولە کۆتایی بە ژیانی هێنرا، ئەم کێشە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان خوشک و براکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ڕوویداوە".

لە ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا ئاماژە بەوەش دراوە کە" دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر، تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. بە پێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵێنەوەی بۆ کراوەتەوە".

بە پێی زانیارییەکان، کچەکە تەمەنی حەڤدە ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێرە. ئەمڕؤ پێش نیوەڕۆ لە لایەن برایەکییەوە دوای دەمەقاڵێی نێوان کوژرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین