بژاردەی چین لە نێوان هیندستان و پاکستاندا وەرگێڕان

نوچە نێت: تایبەت

وەرگێڕانی: سنوور یاسین

لە ئەگەری ویستی هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان هاوبەشە کۆنەکەی و ڕکابەرە هەرێمییەکەی پێویستە چین  بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت، واتە چین لە نێوان هندستان و پاكستاندا كەوتۆتە نێوان دوو ئەگەر، ئەگەرێکیان مەترسی لەدەستدانی وێنەی هێزێکی ئاشتیخواز و ڕق لێبوونەوە لە هەژمونییەتی کە پێویست دەکات سیاسەتی هێز و کێبڕکێی نەریتی زلهێزەکان بکات، بەڵام زۆربەی بۆ چین وا پێویست دەکات کاریگەری ئەرێنی بۆ یەکێک لە لایەنە ناکۆکەکان بنوێنێت،

ڕۆژی شەممە (سێی ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) ڕاپۆرتێكی بڵاویکردەوە و دەڵێت، تا دێت گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان زیاتر دەبن، بە تایبەتی دوای هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر کشمیر، چین هەوڵ دەدات هاوسەنگی لەنێوان هەردوولادا دروست بکات. لە نێوان پابەندبوونێکی بەهێز بەرامبەر ئیسلام ئاباد و بەرژەوەندی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و بوژاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ نیودەلهی.

چین لە نێوان دوو ئەگەردا ماوەتەوە، ئەگەرێکیان مەترسی لەدەستدانی وێنەی هێزێکی ئاشتیخواز و ڕق لێبوونەوە لە هەژمونیییەتی کە پێویست دەکات سیاسەتی هێز و کێبڕکێی نەریتی زلهێزەکان بکات. لە هەمان کاتیشدا، زۆربەی کات چین پێویست دەکات کاریگەری ئەرێنی بۆ یەکێک لە لایەنە ناکۆکەکان بنوێنێت، دەبێت ئەوەشمان بیر بێت بێلایەنی چین لە کاتی ئێستادا زیاتر لە بەرژەوەندی ئیسلام ئاباد دایە.

هەرچەندە چین بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد، بەڵام هیچ یارمەتییەکی بۆ هیندستان پێشکەش نەکرد، پەکین پشتگیری لە داواکەی حکومەتی پاکستان کرد بۆ لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و دادپەروەرانە. 

ئەم هەڵوێستە هۆکاری مێژوویی و جیۆپۆلەتیکی هەیە. هیندستان و پاکستان ناکۆکی جددیان هەبووە لەوەتەی دابەشبوونی هیندستان لە (1947)وە. لەو کاتەوە هەردوولا لە چەند خولێکی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیدا بوون. داواکاری ناوچەیی یەکێکە لە سەرچاوەکانی دوژمنایەتی. کشمیر لە نێوان هیندستان و پاکستان و چین دابەش کراوە و ئەمەش نائومێدییەکی زۆری لە هەر سێ پایتەختەکە دروستکردووە. لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە پاکستان لە (1963)وە هەندێک ناوچەی چین کرد کە لەلایەن هیندستانەوە دانی پێدا نەنراوە

ڕێککەوتنەکە لەو کاتەدا ساتەوەختێکی گرنگ بوو بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و پەکین بەڵام بۆشایی نێوان نیودەلهی و پەکین فراوانتر کرد. تێوەگلانی پەکین لەو کێشەیەدا زۆر بەهێزە، چین هەستی پێبکات یاخود نا.

پاڵنەری جیۆپۆلەتیکی و ئابووری پشکەکانی چین لە پاکستان بەڕێوە دەبات. هاوبەشی لەگەڵ ئیسلام ئاباد یارمەتی پەکین دەدات بۆ فشار خستنە سەر نیودەلهی و هاوسەنگی خواستە گەشەسەندووەکانی هیندستان لە ناوچەکەدا. لە هەمان کاتدا، هیندستانێکی بەهێز و سەقامگیر مەرج نییە دژی بەرژەوەندییەکانی چین بێت. سەرەڕای بێ متمانەیی و ناکۆکی، هیندستان یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانی چین. بازاڕی ناوخۆیی هیندستان دەرفەتی گەورە بۆ هەناردەکارانی چینی دەڕەخسێنێت و ماوەیەکی زۆرە سەرمایەدارانی چینی لەو وڵاتەدا بەهێز بوون.

بەپێچەوانەوە، ململانێی نێوان هیندستان و پاکستان لە کاتێکدا ڕوودەدات کە پەیوەندییەکانی چین و هیندستان بەرەو قوڵبوونەوە دەچن. لەم دواییانەدا هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان لەسەر سنوور و دەستپێکردنەوەی هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی سنووری هاوبەش و گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکان.

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت لە هەمان کاتدا، قەیرانی ئێستا دەرفەتێک بۆ پەکین و واشنتۆن دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی بنیاتنەرانە لەگەڵ یەکتر بکەن بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی دۆخەکە، بەهۆی ئەوەی هیندستان و پاکستان هەردووکیان هاوبەشی گرنگی ئەمەریکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین