کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانییەتییە سیاسییەکانی درێژکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانییە سیاسییەکانی بۆ ماوەی (10) ڕۆژ درێژکردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (چواری ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکانی درێژکردەوە، (14)ی ئایاری وەک دواهەمین وادە دیاریکردووە.

هاوکات لیژنەی باڵای کۆمیسیاران دەڵێت، ئەم بڕیارەی وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی پەرلەمانی عێراق داوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ڕۆژی چوارشەممە (/4/92025) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی (11)ـی تشرینی دووەمی (2025)ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.

ڕۆژی پێنجشەممەش (24/نیسان/2025) مەروان محەمەد، سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "لەمڕۆوە تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکرایەوە، تاوەکو دەنگدەران بتوانن باشتر کارەکانییان ڕایی بکەن بە تایبەتی ئەو دەنگدەرانەی بۆ یەکەم جارە دەنگ دەدەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین