ئەمەریکا چەندین نهێنی دەربارەی بۆشایی ئاسمان ئاشکرا دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (چواری ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، تاوەکو ئەم مانگە، کارەکانی بۆشایی دەلتا )9( کە تایبەتە بە جەنگی سووڕانەوەی ئەمەریکا، تەنها بۆ ئەو بەرپرسانەی ئەمەریکا بوو کە مۆڵەتی ئەمنی زۆر نهێنییان هەیە.
لە هەنگاوێکدا وتەبێژی بۆشایی دەلتا (9) ڕایگەیاند، فەرماندە سەربازییەکانی بەریتانیا رێگەیان پێدراوە چاودێری ئۆپراسیۆنەکان بکەن لە بنکەیەک لە کۆلۆرادۆ. هەروەها ئەندامانی تری پێنج چاو کە بریتین لە ئوسترالیا، نیوزلەندا و کەنەدا، ڕێگەیان پێدراوە دەستیان بە بەرزترین ئاستی هەواڵگری بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا بگات.
لە درێژەی بابەتەکەدا ڕۆژنامەی تایمز ئەم پێشکەوتنانەی گەڕاندەوە بۆ پەرەپێدانی پەکین و مۆسکۆ بەهۆی ئەوەی، "برەو دەدەن بە توانای نوێی بۆشایی ئاسمان، وەک دوو بەکارهێنانی مانگی دەستکرد و کەشتی ئاسمانی کە بۆ کارپێکردنی مەدەنی و سەربازی دیزاین کراوە.
کۆلۆنێل رامسی هۆرن، فەرماندەی بۆشایی دەلتا (9) بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، "ئێمە دەبێت ئامادە بین بۆ ئەو جەنگەی کە هیچ وڵاتێک نایەوێت هەیبێت.
لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا چین تۆمەتبار دەکات و نیگەرانی خۆی ڕاگەیاندووە سەبارەت بەوەی کە پەکین جەخت لەسەر جەنگی بۆشایی ئاسمان دەکاتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا بەرپرسانی چینی ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردووەتەوە و دووپاتی دەکەنەوە، "ئەمەریکا بە سەربازی کردنی بۆشایی ئاسمان هەڕەشەیە بۆ سەقامگیریی جیهان".
هاوکات واشنتۆن تۆمەتی هاوشێوەشی لە دژی ڕووسیا خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لەوانەیە مۆسکۆ سیستەمی نهێنی دژە مانگە دەستکردەکانی هەبێت. لە بەرامبەردا، کرملین ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و بە هەوڵێکی بێ بنەما بۆ لادانی سەرنج لە خواستە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە بۆشایی ئاسمانی ناوبرد.
هەروەها ڕووسیا و چین بەردەوام دژایەتی خۆیان بۆ هەر هەوڵدانێک بۆ گەیشتن بە بۆشایی ئاسمان دەربڕیوە و بەردەوام خواستیان هەبووە لە هێشتنەوەی بۆشایی ئاسمان وەک ناوچەیەکی تایبەت بۆ بەکارهێنانی ئاشتیخوازانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment