دەمیرتاش بۆ کۆچی دوایی ئۆندەر: لە دڵی دەیان ملیۆن کەسدا دەنێژرێی تورکیە

نوچە نێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکیدا بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر دەڵێت، "تۆ تەنها یەک گۆرت نابێت لە دڵی دەیان ملیۆن کەسدا دەنێژرێیت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (چواری ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لەئێستادا لەزیندانی ئەدیرنەیە، بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی پەیامێکی  لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بڕۆ رێگاکەت روون بێت برای خۆشەویستم، تۆ هەمیشە بە نرخی بۆ ئێمە."

دەمیرتاش لەپەیامەکەیدا دەشڵێت، "تۆ یەک گۆڕت نابێت، تۆ لە دڵی دەیان ملیۆن کەس دەنێژرێیت، سەردانی کامیان بکەم لەسەر گۆڕی کامیان فرمێسکەکانم بسڕم بڕام؟ بەڵام ئەوە زەردەخەنە نەبوو، هەرگیز مردن لەگەڵ تۆدا ناگونجێ."

جێگەی ئاماژە پێدانە،  سری سورەییا ئۆندەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماوەی (18) رۆژ بوو لە نەخۆشخانە خەوێندرا بوو، لە ئێوارەی (3)ـی ئایاری (2025) کۆچی دوایی کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین