حکومەتی ئیسرائیل بڕیاریدا بەتەواوی غەززە داگیر بکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجی ئایار/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، کابینەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەر لە بەیانی زوو کۆبوونەوەتەوە، بەکۆی دەنگ بڕیاری داگیرکردنی شاری غەززە بەتەواوی پەسەندیان کردووە.
ئیسرائیل لەدوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستیان لەگەڵ حەماس لە مانگی ئایار نیوەی غەززەیان کۆنترۆڵ کرد، ئەم بڕیارەی ئەمرۆشیان بۆ دەستبەسەرداگیرکردنی غەززە بە تەواوەتی بۆ ماوەیەکی نادیارە، ئەمەش دەبێتە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لەسەر کەرتی غەززە و هێرشەکانیش لە فەلەستین فراوانتر دەبێت و رووبەڕووی تونی نێودەولەتیشی دژایەتی لێدەکەوێتەوە.
هاوکات بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە سەدان هەزار فەلەستینی ناچار دەبن بەرەو باشووری غەززە کۆچبکەن، هەرچەندە لە ئێستادا قەیرانی خۆران لە ناوچەکە هەیە بەڵام ئەم داگیرکارییە قەیرانی مرۆیی لە شارەکە لە ئێستادا زیاتر و ترسناکتر دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیسرائیل دەیەوێت لە قۆناغی یەکەمی داگیرکاریەکەیدا ناوچە پارێزراوەکان داگیرکاتەوە و لەدوای ئەمەش لە قۆناغی دووەم سەربازەکانیان ناکشێنەوە و بەمەش فەلەستینیەکان ناچار دەکەن لە باشووری شارەکە دەربکەن. هەروەها سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کە سوپای بە تەواوی ئامادەکردووە و دەیان هەزار یەدەگیشیان کۆکردۆتەوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیان.
ئەم ئاژانسە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە گەیاندنی خۆراک بۆ کەرتی غەززە کراوە و ئەگەر پێویستیش بکات رێگە بە گەیاندنی زیاتری خۆراک دەدرێت، راشیانگەیاندووە کە لە ئێستادا خۆراکی پێویست لە ناوچەکە تاڕادەیەک هەیە.
ئاژانسەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، ناتەنیاهۆ لە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لەسەر بەرنامەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گواستنەوەی خەڵکی غەززە بۆ وڵاتانی دەورووبەڕی و باسی لەوەشکردووە کە لەگەڵ وڵاتان لە پەیوەندیدایە بۆ وەرگرتنی هاووڵاتیانی فەلەستین وەک پەنابەر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment