سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: وەڵامی هێرشەکانی حووسییەکان دەدەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل وەڵامی حووسییەکان و لایەنگرانی دەداتەوە، سوپای وڵاتەكەشمان بەردەوام ئامادەیی هەموو جۆرە بەرپەرچدانەوەیەكە.

ڕۆژی دووشەممە (پێنجی ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "ئێران پاڵپشتی هێرشەکانی حووسییەکان دەکات، ئیسرائیل وەڵامی هێرشی حووسییەکان دەداتەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەرەکیمان و لە کات و شوێنێکدا کە ئێمە خۆمان دیاری دەکەین".

پێشتریش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، ئەمەریکا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە دژی حووسییەکان دەکات". لە ڤیدیۆیەکیشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە گوتبووی، "ئەمە تەقینەوە، تەقینەوە نییە و ئێمە تەواو بووین، بەڵام تەقینەوەیەک دەبێت".

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەیانی دوێنی یەکشەممە (2025/5/4) حووسییەکانی یەمەن هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن ئەنجامدا، حووسییەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە ڕێگەی هێرشە بەردەوامەکانمان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل، دەمانەوێت گەمارۆی ئاسمانیی بەسەر ئیسرائیل بسەپێنین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین