وەزیری بەرگریی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمەریکا دەداتەوە ئێران

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی ئێران هۆشداری بە ئەمەریکا دا و ڕایگەیاند، "نابێت دوژمن بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران بکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ڕووبەڕووی وەڵامی توند و وێرانکەر دەبێتەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە".

ڕۆژی دووشەممە (پێنجی ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە وەڵامی هەڕەشە سەربازییە بەردەوامەکانی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا دوو ڕێگای گرتووەتە بەر لەلایەک ڕاستگۆن و ئامادەن دانووستاندن بکەن و لەلایەکی تریشەوە هەندێک بەرپرسی ئەمەریکی بە بەردەوامی و لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامی دەکەن بە هێرشی سەربازی."

وەزیری بەرگریی ئێران دەشڵێت، "کۆماری ئیسلامی ئێران جبەخانەیەکی مووشەکی گەورەی هەیە و ئەگەر جەنگ بسەپێندرێت بەسەرماندا بەزۆر بەبێ دوودڵی دژی ئامانجەکان لە هەر شوێنێک بەکاری دەهێنین و بە بەهێز وەڵامی دەدەینەوە، هێرش دەکەینە سەر بەرژەوەندیی و بنکەکانیان".

نەسیرزادە دووپاتی دەکاتەوە، "ئێمە دوژمنی وڵاتانی دراوسێمان نین و ئەوانیش برای ئێمەن، بەڵام بنکەکانی ئەمەریکا لەسەر خاکەکەیان دەبنە ئامانجمان، ئێران مووشەکی بالیستیکی تازە دروستکراوی هەیە و مووشەکی نوێی سووتەمەنی ڕەق توانای مانۆڕی باشتری دەبێت بە بەراورد بە مووشەکی پێشوو و چۆنیەتی بەرگرییە جیاوازەکان".

ئاشکرایە لەم ماوەیەدا و دوای سێ گەڕی دانووستاندن لە نێوان ئێران و ئەمەریکا، هەردوو وڵات هەڕەشەکانیان لە دژی یەکتر چڕتر کردووەتەوە و بەردەوامن لە وەڵام دانەوەی هەڕەشەکانی یەکتر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین