ئەحمەد شەرع داوایەکی بەپەلە لە ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی کاتی سووریا داوای دڵنیایی ئەمنی لە ئەمەریکا کردووە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە لە (17)ی ئایار لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

ڕۆژی سێشەممە (شەشی ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا داوای پاراستنی تایبەتی ئەمەریکای کردووە وەک مەرجێک بۆ سەردانەکەی بۆ بەشداریکردن لە کۆمکاری عەرەبی، بەهۆی ترسی ئەگەری هەوڵی کوشتنی لەسەر خاکی عێراق. هاوکات قەتەر پشتگیری لە بەشداریکردنی شەرع دەکات.

لە لایەکی ترەوە، هەرچەندە حکومەتی عێراق چەندین گرەنتی دەرکردووە بۆ ئاسانکاری بۆ سەردانەکەی شەرع، بەڵام دەسەڵاتدارانی سووریا هێشتا پێیانوایە ئەو ڕێوشوێنانە بەس نین.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەو بانگهێشتەی بۆ شەرع کراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆمکاری عەرەبی ناکۆکی سیاسی لەناو عێراقدا دروستکردووە. لایەنە جیاوازەکان ناکۆکن لەسەر ئەوەی ئایا دەبێت پێشوازی لە سەرۆکی سووریا بکرێت یاخود نەخێر.

محەمەد جومعە، شارەزای یاسایی عێراقی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی وڵات گونجاوە بۆ بەشداریکردنی لە کۆمکارەکە و بەپێی یاسای عێراقی و نێودەوڵەتی مافی پارێزراوی هەیە لە دادگایی کردن لە ماوەی مانەوەی خۆیدا لە عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین