ئیمارات برەو بە ژیری دەستکرد دەدات
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (شەشی ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ئەگەرچی ئەمەریکا هەمیشە هەوڵی داوە دەست بەسەر تەکنەلۆجیادا بگرێت، بەڵام هەوڵەکانی وڵاتان بەردەوامە لە پێناو پەرەدان بە تەکنەلۆجیا و چۆنیەتی بەرەوپێشچوونیان لەم ڕووەوە، ئیمارات بەرەوپێشچوونی زۆری بە بواری تەکنەلۆجیا داوە.
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری نوێنەرێکی گرووپی (G42) دووپاتی کردەوە، "پابەندن بە فراوانکردنی بازاڕی ئەمەریکا و قەوارەیەکی یاسایی بۆ ئەو ستراتیجیەی دایمەزراندووە، پەرەسەندنەکە پەیوەستە بە سەرپەرشتی کردنی هەوڵەکانی هەمەجۆری ئابووریی ئیمارات".
مانگی ڕابردوو، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، بە بەهای (1.5) ملیار دۆلار لە گرووپی (G42) وەبەرهێنان دەکات لە بەرامبەر پشکێکی کەمی لە گرووپی ئیمارات.
لە (2023)، گرووپی (G42)ئیماراتی دووپاتی کردەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاردوێری چینی (هواوی) دەپچڕێنێت لە بەرژەوەندی ڕکابەرە ئەمەریکییەکانیان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە یاساکانی ئەمەریکا.
جێگای ئاماژە پێدانە، لە سەرەتای ئەمساڵدا دەرکەوتنی بەرنامەی (DeepSeek) لە چین گومانی لەسەر هەژموونی (ChatGPT) لە ئەمەریکا دروستکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment