چین دژی ئەمەریكا پشتگیری خۆی بۆ میسر ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، سەروەری میسر بەسەر کەناڵی سوێس و بەڕێوەبردن و مافی کارپێکردنی ئەو كەناڵە پێویستی بە گفتوگۆ لەسەرکردنە و پشتگیری وڵاتەکەی بۆ میسر دووپات کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (حەوتی ئایار/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، "دژایەتی سوکایەتیکردن بە میسر دەکەین، ئەمەش دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای کرد کەشتییە ئەمەریکییەکان بە کەناڵی سوێس و کەناڵی پەنەما تێپەڕن بێ هیچ تێچوویێک.

 گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گووتیشی، "پەکین بە تووندی پشتیوانی لە حکومەت و گەلی میسر دەکات لە پاراستنی سەروەری و ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانیان، هەروەها دژی هەر جۆرە کارێک یان هەر هەنگاوێکی تووندوتیژییە."

مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەبێت کەشتییە ئەمەریکییەکان بەبێ پارە بەناو کەناڵەکانی پەنەما و سوێسدا بڕۆن و ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییانە قەرزداری ئەمەریکایە و فەرمانی بە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد، "دەستبەجێ و لە نزیکەوە ئاگادری دۆخەکە بن".

جێگەی ئاماژە پێدانە، نۆکەندی پەنەما و زەریای ئەتڵەسی و ئارام لە پەنەما بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە کاتێکدا کەناڵی سوێس لە میسر دەریای سپی ناوەڕاست و سوور دەبەستێتەوە و کورتترین ڕێگای دەریایی لەنێوان ئەوروپا و ئۆقیانووسی هیندی و ڕۆژئاوای ئارام دابین دەکات. هەردوو کەناڵەکە کرێی گواستنەوەیەکی زۆر وەردەگرن کە لەوانەیە بگاتە سەدان هەزار دۆلار بەپێی قەبارەی کەشتی و بار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین