بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سوودان بۆردوومان دەكرێت
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (هەشتی ئایار/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، چەندین شایەتحاڵ ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، دەنگی تەقینەوەکان لە شارەکە بیستراوە و بەرگریی ئاسمانی سوپای سوودان ڕووبەڕووی هێرشەکە بووەوە، کە بۆ ماوەی (45) خولەک بەردەوام بوو.
بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵەکان هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکە بارەگای کۆلێژی هێزی ئاسمانی لە پۆرت کردووەتە ئامانج. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان نەزاندراوە/
جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەم شارە لە دەریای سوور بووەتە پایتەختی کارگێری و بەڕێوەبردنی کاتی و شوێنی ڕاستەقینەی حکومەتی سودان پاش ئەوەی لە نیسانی (2023)وە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سووریا سەریهەڵدا.
بەردەوام بەرپرسانی سوودان گرووپە یاخیبووەکان تۆمەتبار دەکەن بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکانی وەک وێستگەکانی کارەبا و دامەزراوەکانی تر.
لە نیسانی (2023)وە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنی سوودان دەجەنگن، کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس و یەکێک لە خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا. مانگی ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە (20) هەزار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و (15) ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارە بوون. توێژینەوەکانی توێژەرانی ئەمەریکی ژمارەی گیان لەدەستدراوانی بە نزیکەی (130) هەزار هاووڵاتی خەمڵاندووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment