ماکرۆن و ئەحمەد شەرع داهاتووی سووریا تاوتوێ دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (هەشتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دوێنێ ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا کۆبوونەوە، ماکڕۆن دووپاتی کردووەتەوە، "فەڕەنسا پشتگیری لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لە نێوان دیمەشق و ئیدارەی کوردەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت".
هاوکات سەرۆکی فەڕەنسا باسی لە، "پێویستی پاراستنی هەموو هاووڵاتییانی سووریا کردەوە"، ڕایگەیاند، "سووریا ناتوانێت سەقامگیرییەکی درێژخایەن بەدەست بهێنێت بەبێ بوژاندنەوەی ئابووری، دەبێت بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی هاووڵاتییانی سووریا و تێپەڕاندنیان لە قەیرانی ئابووری".
ماکرۆن دووپاتی دەکاتەوە، "بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ سووریا گرنگە بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی ئیسلامی و بوونی ئەو گروپەی بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوبرد". جەختی لەوە کردەوە، "پاریس ئامادەیە پشتیوانی لە هەماهەنگی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی کورد بکات لە هەوڵە هاوبەشەکانی دژە تیرۆر".
سەبارەت بە سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر سووریا ماکرۆن باسی لە، گۆڕانکاری لە سیاسەتدا کرد و گوتی، "فەڕەنسا کار دەکات بۆ وردە وردە کەمکردنەوەی سنووردارییەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر سووریا و فشار دەخاتە سەر ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی هەمان هەنگاو".
لە بەرامبەردا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا پابەندبوونی سووریای بۆ بنیاتنانەوە و گەڕاندنەوەی سەقامگیری دووپاتکردەوە و جەختی لە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا لە بوارەکانی ئاسایش و دادپەروەری و ئاوەدانکردنەوە کردەوە وەک هەنگاوە لە پێشینەییەکانی ئاشتی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی کاتی سووریا پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و لەناوبردنی چەکی کیمیایی دەربڕی و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلی بۆ سەر سووریا بە کردەوەیەکی بێ پاساو ناوبرد کە بە بیانووی پاراستنی کەمینەکان ئەنجامدراوە، بەڵام شەرع بە هەموو شێوەیەک ڕەتیکردەوە.
سەرۆکی کاتی سووریا ئاشکرای دەکات، ئێمە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی ناکۆکییەکان و داوای لابردنی سزاکانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، "چیتر هیچ بنەمایەک بۆ بەردەوامبوونی سزاکان نییە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment