بولەنت ئارنچ: ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەبێ زۆر وریای خۆیان بن تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی تیرۆرکردنی سری سورەییا ئۆندەر لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، "ئەو کەسانەی بەشدارن وەک ئەندامی شاندی ئیمراڵی لەئێستا و لە داهاتووش دەبێت زۆر وریای خۆیان بن."

ئەمڕۆ هەینی (نۆی ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، بولەنت ئارنچ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی دەنگۆی تیرۆرکردنی سری سورەییا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، "سەبارەت بەو بابەتە هیچ زانیارییەکم نییە، بەڵام ئەو كەسانەی لەئێستا و لە ڕابردوو دەستیان بردووە بۆ چارەسەری کێشەکانی کورد و تورک و پرۆسەی ئاشتی دەبێت زۆر وریای خۆیان بن، دەبێت دەوڵەتیش بیانپارێزی و کۆتایی بەم هەوڵانە بهێنرێت."

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە پەرلەمانی تورکیا  بەهۆی کۆچی دوایی ئۆندەرەوە سەردانی هەریەک لە پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد.

هەروەها ئەرنچ هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئۆندەر دەربری و راشیگەیاند، زۆر دڵتەنگ بووم بە گیان لەدەستدانی و ئەو کەسێکی زۆر خۆشەویست بوو لەلای هەموویان، بەیەکەوە باسی شتی باشمان بۆ وڵاتەکەمان دەکرد.

لەبارەی پرۆسەی ئیمراڵیەوە سەرۆکی پیشووی تورکیا دەشڵێت، "هەم سەرۆکەکەمان هەم دەم پارتیش ئامانجێکی باشیان هەیە لەم پرسەدا و بەئارامی  و بەهیوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەری کێشەکان و کە چەندین ساڵە ئەم ناکۆکییە بەردەوامە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین