حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا تەندرووستی

نوچە نێت

ئەمڕۆ شەممە (2025-5-10) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، "دوای بوونی دوو حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەسنووری پارێزگای دهۆک و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دووەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاووڵاتیەکی (شیلادزێ)یە لە قەزای ئامێدی، تەمەنی (45) ساڵە و پیشەی ئافرەتی ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن.

لە ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی بەداخەوە وەکو یەکەمین حالەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاوڵاتییان دەکات ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێبکەن و لە کاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین