سەرۆکی ئەمەریکا: هیندستان و پاکستان ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "دوای گفتوگۆیەکی درێژی شەوی ڕابردوو، هیندستان و پاکستان ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمەریکا".

ڕۆژی شەممە (10/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێن بی سی نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیێنم کە هیندستان و پاکستان ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ".

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات دەکەم بۆ بەکارهێنانی ژیری گشتی و هەواڵگریی بەهێز و کاریگەر، ئەمەریکا نێوەندگیری گفتوگۆکانی شەوی ڕابردووی نێوان هەردوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی کردووە".

جێگەی ئاماژە پێدانە، پرسی كۆنتڕۆڵكردنی سنوور گرژی نێوان هەردوو وڵاتی زیاتر كرد، بە تایبەتی دوای  ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی کە هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکردەوە، كە هەردوولا دووپاتییان دەکردەوە کە ئامادەن بە ئاشتییانە کۆتایی بە گرژییەکان بهێنن.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی هەردوو وڵات ژمارەیەک هاووڵاتی لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە  و دەیان هاووڵاتی بریندار بوون. هیندستان و پاکستان هەردووکیان داوای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کشمیر دەکەن. هیندستان پاکستان تاوانبار دەکات بە هێرشەکان و پاکستان ڕەتیدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین