وەزیری دەرەوەی تورکیا: هەوڵی تیرۆرکردنم دراوە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاشکرای دەکات کە لە ڕێگەی ژەهرەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و ڕایگەیاند، "لەو کاتی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی میت بووم هەوڵی تیرۆرکردنم دراوە و ماوەیەک چارەسەرم وەرگرتووە."

ئەمڕۆ شەممە (10/ئایار/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (T24) ئاشکرای دەکات کە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لە ڕێگەی ژەهرەوە.

فیدان لە لێدوانەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "لەو کاتەی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگیری میت بووم چەند مادەیەکیان دەرخوارد دابووم پێکهاتبوو لە "ئارسنیک و جیوە و قورقوشم" ئەمەش لە پشکنینەکان دەرکەوت و بۆماوەیەک چارەسەری پێویستم وەردەگرت،"

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵیت، ئەو ڕووداوە نزیکەی (4 ـ 5) پێش ئێستا روویداوە، بەڵام بەڕای گشتیمان ڕانەگەیاندووە و ئێمە بەردەوام رووبەڕووی تیرۆرکردن دەبینەوە ئەمە بەشێکە لە شەڕکردن بەرامبەر بە ئێمە. هەروەها لەبارەی کێ ئەو کردەوەی بەرامبەری کردووە هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردوو ناوەی کەسەکەی بەنهێنی هێشتەوە.

ئەو لێدوانەی فیدان کەباس لە تیرۆرکردنی دەکات لەدوای ئەوە دێت، ەو چەند ڕۆژەی رابردوو دەم پارتی لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاشکرای کرد کە سری سورەییا ئۆندەر لە (2)ـی نیسانی (2025) بەر لە مردنی لەڕێگەی دانانی پارچە ئاسنێک لە تایەی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەی هەوڵی تیرۆرکردنی درابوو، لەدوای ئەم رووداوە دەستەی گشتی پارتەکەمانی لێ ئاگادار کردەوە و بۆ ئەوەی لێکۆلینەوەی تەواوی بۆ بکرێ، هەروەها بە بەڵگەش لایەنی دەسەڵاتمان لێ ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام بەهۆی هەستیای بابەتە لەم بارودۆخەی ئێستا نەیویست بەڕایگشتی ڕابگەیێندرێت. بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار هیچ جۆرە ئەنجامێکمان بەدەست نەگەیشتووە و لێکۆلینەوە بەردەوامە لە ڕووداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین