سەرۆک مەسعودبارزانی لە ساڵیادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە پەنجاو یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەھیدکردنی لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی، سەرۆک مەسعودبارزانی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا لەیلاقاسم بە نموونەی قارەمانێتی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازی باس دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ ئایار/2025)  سەرۆک مەسعودبارزانی، لە یادی پەنجاویەکەین ساڵیادی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی نووسیویەتی "لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە، ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا ھاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەھید بوو، بەڵام بندەستیی قبووڵ نەکرد".

سەرۆک مەسعودبارزانی، هەر لە پەیامەکەیدا سڵاو بۆ رۆحی پاکی لەیلاقاسم و هاوڕێکانی و شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەنێرێت"لە پەنجاویەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەھیدکردنی لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی، ھەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی ھەموو شەھیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین