تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا ٣١ ژن کوژراون هەواڵ
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی یەک مانگدا لە وڵاتی ئێران، 31ژن کوژراون و 16 ژنیش بە تۆمەتی جیاواز زیندانیکراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی مانگی نیسانی ساڵی 2025، لە وڵاتی ئێران 31ژن کوژراون و 16ژنیش زیندانیکراون. بەشێک لەو ژنە زیندانیکراوانە حووکمی زیندانییان بۆ دەرچووە.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاودا هاتووە، لە کۆی ئەم 31ژنەی بەشێکی زۆریان لە لایەن کەسە نزیکەکانییانەوە کوژراون، زۆربەی ئەوژنانە بەهۆکاری کێشەی خێزانی، تۆمەتی ناموس، ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری و داواکردنی جیابوونەوە کوژراون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین