ترەمپ سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە ئامانجی واژۆكردنی چەندین گرێبەستی گەورەی وەبەرهێنان لە یەکەم گەشتیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە سعوودیە و بڕیارە سەردانی قەتەڕ و ئیماراتیش بکات.

ڕۆژی سێشەممە (13/ئایار/2025) ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا یەکەم گەشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا و گەیشتە سعوودیە.  

لەم هەفتەیەدا سەرۆکی ئەمەریکا گەشتێکی گرنگی دەبێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامانجی گرێبەستی بازرگانی و هاوبەشی ستراتیژییە لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر.

کارۆلین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەم گەشتە تێڕوانینی فراوانتری ترەمپ وەسف کرد کە دەڵێت، "تووندڕەوی لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کەلتوورییەوە تێکدەشکێت."

لە سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو سارد بووەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بایدن بەڵێنی دا محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە پەراوێز بخات بەهۆی کوشتنی ڕۆژنامەنووسێک لە (2018). بەڵام ترەمپ ڕێچکەکەی گۆڕیوە و هەنگاوێکی زیاتری گرتۆتەبەر کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە فراوان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئامانجی گشتی لێرەدا ئەوەیە کە ئەمەریکا بەبیری هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێتەوە کە ئەوان لێرەین بۆ ئەوەی بمێنینەوە. ئەمەریکا لێرەیە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نەک سیاسەتەکانی وازهێنان لە ئیدارەی پێشوو و وڵاتانی تر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین