وەزیری دەرەوەی سووریا لەجیانی ئەحمەد شەرع سەردانی بەغدا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، "وەزیری دەرەوەی سووریا لە شوێنی سەرۆکی کاتی سووریا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا کە بڕیارە لە (17)ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت".

ڕۆژی سێشەممە (13/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، "ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا بەشداری کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی ناکات و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەشدار دەبێت، بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دیپلۆماتکارێکی باڵای عەرەب لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئەو بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ فشاری لایەنە سیاسییە جیاوازەکان لە ناوخۆی عێراق. بەگوێرەی سەرچاوەکە، ژمارەیەک لە لایەنە کاریگەرەکانی سەر بە ئێران لە بەغدا بە توندی دژایەتی سەردانی ئەحمەد شەرعیان کردووە بۆ بەغدا.

ڕۆژی سێشەممە (2025-5-6) ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا داوای پاراستنی تایبەتی  لە ئەمەریکا کرد وەک مەرجێک بۆ سەردانەکەی بۆ بەغدا و بەشداریکردن لە کۆمکاری عەرەبی، بەهۆی ترسی ئەگەری هەوڵی کوشتنی لەسەر خاکی عێراق. هاوکات قەتەر پشتگیری لە بەشداریکردنی ئەحمەد شەرع کرد لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبیدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین