یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی سزا بۆ سەر ڕووسیا پەسەند دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی سزاکانی بەسەر ڕووسیادا پەسەند کرد و کەشتیگەلی نەوتی ئەو وڵاتە قەدەغە دەکات و دەشڵێت، "لە ئەگەری ڕازینەبوونی مۆسکۆ بە ئاگربەستی ئۆکراینا ئەوروپا هەڕەشەی سزای زیاتر دەسەپێنێت".

ڕۆژی چوارشەممە (14/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، یەکێتیی ئەوروپا (17)یەمین پاکێجی سزاکانی بۆ سەر کریملن پەسەند کرد لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە ساڵی (2022) وەوە.

پاکێجی سزاکە ئەمڕۆ لەلایەن دیپلۆماتکارانی نوێنەرایەتی (27) وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕێککەوتنی لەسەر کرا و بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بە فەرمی پەسەند بکرێت کە بریتییە لە دانانی (200) کەشتی نەوت هەڵگر کە بۆ ڕێگریکردن لە کەشتییە نەوتییەکانی ڕووسیا بەکاردەهێندرێن.

هاوکات لە ڕێککەوتننامەکەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دووپاتی ئەوە کراوەتەوە، دەیان بەرپرسی ڕووسی دەخرێنە نێو نزیکەی (2,400) کەس و قەوارەی قەدەغەکردنی ڤیزا و بلۆککردنی سەروەت و سامانیان.

هەروەها پاکێجەکە سزای بەسەر هاووڵاتییە ڕووسییەکاندا سەپاندووە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

سەرەڕای ئەم هەنگاوانەش سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا هەڕەشەیان لە ڕووسیا کردووە ئەگەر ڕازی نەبێت بە پێشنیاری ئاگربەستی (30)ڕۆژەی ئۆکراینا و ڕووسیا کە ئەمەریکا پشتیوانی دەکات، سزای زیاتر دەسەپێنرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین