وەزیری دەرەوەی ئێران بە تووندی وەڵامی ترەمپی دایەوە ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنە لە لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران دەگرێت و گوتەکانی ترەمپ سەبارەت بە وڵاتەكەی ڕەتدەکاتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (14/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گرت و ڕایگەیاند، "ترەمپ واقیعی ناوچەکە دەشێوێنێت و ئامانجییەتی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بشارێتەوە".

دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیەوە ڕایگەیاند، ئێران وێرانکەرترین هێزە لە ناوچەکەدا و هۆکاری سەرەکییە بۆ ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا. 

هاوكات ئەمرۆ چوارشەممە دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە تاران وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە لێدوانەکانی ترەمپ کرد و گوتی، "ترەمپ ڕژێمی ئیسرائیل پشتگوێ دەخات کە (60) هەزار کەسی لە غەزە کوشتووە و هێرشی لە لوبنان و سوریا و یەمەن ئەنجامداوە".

عێراقچی دەشڵێت، "هەموو ئەم بابەتانە پشتگوێ دەخرێن و لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدەن ئێران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە نیشان بدەن بۆ ئەوەی هەڕەشە ڕاستەقینەکە لەبیر بکرێت بۆیە ئەوان لەم ڕێگایەدا سەرکەوتوو نابن. ئێران لە ڕێگەی شۆڕشەکەیەوە ڕێگای سەربەخۆیی و پێشکەوتنی هەڵبژاردووە و ئەمەریکا سزای سەربازی و هەڕەشەی جۆراوجۆری سەپاندووە بۆ ڕێگرتن لە گەشەسەندنی وڵاتەکە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین