ئێران داوا لە ئەمەریكا دەكات پرۆژەیەكی هاوبەش لە بواری ئەتۆمی ئەنجام بدەن ئێران

نوچە نێت

بەرامبەر داواکاری بەردەوامی ترەمپ سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی ئێران، ئەم وڵاتە پێشنیاری دامەزراندنی پڕۆژەیەکی هاوبەشی پیتاندنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و وەبەرهێنانی ئەمەریکا کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی ئەمەریکا لە عومان پلانێکی پێشکەش کردووە کە بریتییە لە جێگرەوەیەک بۆ داواکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی کە تاران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.

لە بەرامبەردا، نێردراوی ئەمەریکا لە عومان بە نیویۆرک تایمزی گوت، "پڕۆژەی هاوبەش هەرگیز باسی نەکراوە، ئەمەریکا و ئێران لە (1980)وە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی فەرمییان نییە".

هەروەها مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە, داواکارییەکان بۆ داخستنی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکە قبووڵکراو نییە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی خۆیدا ئەمەریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی (2015) کشاندەوە و کۆماری ئیسلامی بە پێشێلکردنی نهێنی رێککەوتنەکە تۆمەتبار کرد، بەڵام تاران نکۆڵی لە ئەنجامدانی هیچ هەنگاوێکی لەم شێوەیە کردەوە و لەو کاتەوە پاشەکشەی لە بەڵێنەکانی کردووە و پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین