هیندستان داوای چەك داماڵێنی پاكستان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی هیندستان ڕایگەیاند، جبەخانە ئەتۆمییەکانی پاکستان دەبێت لەژێر چاودێری دەزگای ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ڕاجنات سینگ، وەزیری بەرگریی هیندستان ڕایگەیاند، "پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری دەزگا ئەتۆمییەکانی پاکستان بکات". 

سینگ لە بنکەیەکی سریناگار لە کشمیر بە هێزەکانی گووتی، "ویستم ئەم پرسیارە لە جیهان بکەم، ئایا چەکی ئەتۆمی لە دەستی وڵاتێکی بەدکار و نابەرپرسدا پارێزراوە؟!". "من لەو باوەڕەدام کە دەبێت چەکی ئەتۆمی پاکستان بخرێتە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی."

تا ئێستا پاکستان وەڵامی ئەو لێدوانەی سینگ نەداوەتەوە، لە کاتێکدا کە ڕکابەرە چەکدارە ئەتۆمییەکان بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست کۆتایی بە خراپترین ململانێی سەربازییان هێنا.

ئەگەرچی هەردوو وڵات بە نێوەندگیری ئەمەریکا ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە، بەڵام شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان نیگەرانی جیهانی لێکەوتووەتەوە، لە (7)ی ئایاری ئەمساڵ هیندستان هێرشیکردە سەر ئەو کەمپانەی کە بە کەمپی تیرۆریستی ناویدەبات لە پاکستان.

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت، هیندستان و پاکستان هەردووکیان هێزی ئەتۆمی و ئەندامن لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی وڵاتان. هیندستان لە ساڵانی نەوەدەکانەوە چەکی ئەتۆمی شێوە مووشەکی مەودامامناوەندی بەرهەم هێناوە. بەڵام لە ئێستادا چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن مووشەکی دوورهاوێژ لەلایەن ئەم وڵاتەوە لە ژێر تاقیکردنەوەدان.

هەروەها پاکستان مووشەکی ئەتۆمی مەودا کورت و مامناوەند و ئاسمان بۆ زەوی بەرهەمهێناوە کە توانای جیاوازیان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین