بە نێوەندگیریی تورکیا کۆبوونەوەی ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵ دەستیپێکرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (16/ئایار/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، دوای سێ ساڵ دووبارە دانوستاندنەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵ دەستیپێکردووە، سەرەتا هەریەک لە شاندی ئەمەریکا و ئۆکراینا و تورکیا نزیکەی (1:10) خولەک کۆبوونەوە.
لە قۆناغی دووەمدا دانوستاندنەکانی نێوان شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا بە نێوەندگیری تورکیا دەستیپێکرد، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی راستەوخۆیدا ڕایگەیاند، "تورکیا ڕۆڵی پێشەنگی لە چارەسەری قەیرانەکان وەرگرتووە، هەموو هەوڵێکمان بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئوکراینایە. لە ئەستەنبۆڵ میوانداری دانوستاندنەکانی هەردوو وڵات دەکەین و لێرەدا باس لە مەرجەکانی ئاشتی دەکەین. ئیرادەی بەهێزی ئێمە لەپێناو ئاشتیەکی هەمیشەییە و دەبێت هەوڵبدەین کۆبوونەوەی سەرکردەکان رێکبخەین."
هەرچەندە هەردوو شاند بەشداری دانوستاندنەکانی ئۆکرینا و ڕووسیان کردووە و بەڵام تاوەکو ئێستا رەخنە لە یەکتری دەگرن و سەرەتای دەستپێکردنی دانوستاندەکانیش هیچ کامیان تۆوقەیان لەگەڵ یەکتر نەکرد.
سەرۆکی ئۆکرینا ڕەخنە لە شاندی رووسیا دەگرێت و رایگەیاند، "بەداخەوە هەرچەندە پێشنیاری دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لەلایەن ڕووسیاوە کراوە، بەڵام وەک دەیبینن ئەوان پرۆسەکەیان بە جددی وەرنەگرتووە و ئێمەش لە بەرزترین ئاستدا ئامادەیمان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردنی دانوستاندنەکانی ئەستەنبۆڵ.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وەڵامی رەخنەکانی سەرۆکی ئۆکرینا دەداتەوە و رایگەیاند، "ئێمە لەنزیکەوە چاودێری دانوستاندنەکانی ئەستەمبۆڵ دەکەین و بەوردیش بەدواداچوون بۆ لێدوانەکانی کیێڤ دەکەین ئەوان دەیانەوێت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو هەوڵی خۆنمایشکردن لە دانوستاندنەکان بدەن."
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تورکیا لەپێناو ئاشتی بە هەوڵە دیپلۆماسیەکانی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا ئەمڕۆ بەشداری دانوستاندنەکان دەکات، جگەلەمەش هەریەک لە بەرپرسانی ئەمەریکا و تورکیا و ئۆکراینا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و لەدوای ئەمەش بە نێوەندگیری تورکیا کۆبوونەوەی شاندی ڕووسیا و ئۆکرینا بەڕێوەدەچێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment