سەرۆکی پاکستان: ئامادەین بۆ گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ هیندستان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە بەردەوامی گرژییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هیندستان رایگەیاند، "ئامادەین دەست بە گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ هیندستان بكەین."

ئەمڕۆ هەینی (16/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەردانێکیدا بۆ بنکەی ئاسمانی کامرای لە پارێزگای پەنجابی پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە هەنگاوەکانی ئاشتی لەگەڵ هیندستان دەکات و ڕایگەیاند، "ئیدارەی ئیسلام ئاباد هەمیشە ئامادەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتایهێنان بە گرژییەکانمان لەگەڵ هیندستان."

سەرۆک وەزیرانی پاکستان رەخنە تۆمەتەکانی هیندستان دەگرێت، کە پاکستان تۆمەتبار دەکەن بەوەی دەستی هەبووە لە هێرشەکانی پەهالگامدا و تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات، ئیسحاق دار جێگری سەرۆک وەزیرانی پاکستان و وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوە کرد کە، "ئەو ئاگربەستەی لەژێر فشارەکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە لە (10)ـی ئایار دەستیپێکردووە ماوەکەی دریژکراوەتەوە تاوەکو (18)ـی ئەم مانگە."

وەزیری دەرەوەی پاکستان دەشڵێت، بەر لە کۆتایهاتنی ئاگربەست پرسەکانی نێوانمان گفتوگۆ دەکەین لەگەڵ هیندستان و هەڵسەنگاندن بۆهەنگاوەکانی داهاتوو دەکەین.

جێگەی ئاماژە پێدانە،  لە (7)ـی ئایاری (2025)، هیندستان هێرشیکردە سەر ئەو کەمپانەی کە بە کەمپی تیرۆریستی ناویدەبات لە پاکستان، بەوهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین