ماکرۆن: جێگەی قبوڵکردن نییە پوتین پێشنیاری ئاگربەستی ئۆکراینا ڕەبكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رەخنە لە سەرۆکی ڕووسیا دەگرێت و دەڵێت، "ناکرێت قبوڵی بکەین ڤلادیمێر پوتین وەڵامی داواکاری ئاگربەست لەلایەن ئۆکرایناوە ڕەتدەکاتەوە، بەم هەڵوێستەی ناتوانرێت هیچ بەرەوپێشوەچوونێک بەدی بکرێت لە کۆبوونەوەی شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا."

ئەمڕۆ هەینی (16/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، شەشەمین لوتکەی کۆمەڵگەی سیاسی ئەوروپا لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا بەرێوەچوو، هەریەک لە سەرکردە سیاسیەکانی ئۆکراینا و تورکیا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و پۆڵەندا بەشداری کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان کرد و تێیدا دۆناڵد ترەمپ بە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشدار بوو.

ماکرۆن لەدوای کۆبوونەوەکە باسی دانوستاندنەکانی شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵ کردوو بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "ناکرێت قەبووڵی بکەین پوتیین بۆ جاری دووەم پێشنیاری ئەمەریکا و ئۆکراینا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا ڕەتبکاتەوە."

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، "بەم هەڵوێستەی سەرۆکی ڕووسیا ناتوانرێت ئاگربەست بەدیبهێنرێت و هیچ بەرەوپێشوەچوونێک بەدیبکرێت لە کۆبوونەوەکانی نیوان ڕووسیا و ئۆکراینا."

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەمڕۆ بە نێوەندگیری تورکیا شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵی پایتەختی تورکیا لە دوای سێ ساڵ کۆبوونەوە، لە دانوسیتندنەکە نەگەیشتنە ئەنجام بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام ڕێککەوتن لەسەر گۆرینەوەی (1000) بارمتە لە نیوان هەردوو وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین