سعودیە و قەتەر لە رێگەی بانکی نێودەوڵەتییەوە قەرزی سووریا دەدەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، سعودیە و قەتەر بە بڕی (15) ملیۆن و (500) هەزار دۆلار قەرزی سووریایان دایەوە و لە ئێستادا مافی ئەوەی هەیە قەرزی نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و کورتهێنانی بودجە وەربگریێت.

ئەمڕۆ شەممە (17/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە قەرزەکانی سووریا بە گروپی بانکی نێودەوڵەتی داخرابوون، لەلایەن سعودیە و قەتەرەوە قەرزی (15) ملیۆن و (500) هەزار دۆلاری سووریا لەسەر ئەو بانکانە خەرجکرا.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە بەرواری (12)ـی ئایارەوە، قەرزەکانی سووریا لەلایەن ئەو دوو وڵاتە  بە کۆمەڵەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دراوەتەوە کە بڕەکەی نزیکەی (15.5) ملیۆن دۆلار دەبێت. لەمەوبەدوا سووریا مافی ئەوەی هەیە قەرزی نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و کورتهێنانی بودجە وەربگریێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، قەتەر و سعودیە مانگی نیسان ئامادەیی خۆیان پیشاندا کە لە بانکی نێودەوڵەتی قەرزەکانی سووریا بدەنەوە، تاوەکو بتوانێت داوای قەرز لەو بانکە بکات بۆ بنیاتنانەوەی سووریا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین