ترەمپ: پەیوەندی بە پوتین و زێلینسکییەوە دەکەم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ڤلادیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (17/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا لە سۆشیاڵ میدیا لە لاپەرەی فەرمی خۆی پۆستێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر (10:00) پەیوەندی بە سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکەم."

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئاشکرای دەکات، "لە پەیوەندیەکەمدا لەگەڵ پوتین تیشک دەخەینە سەر بوارەکانی بازرگانی هەردوولامان و وەستاندنی جەنگی ئۆکراینا کە لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازانی ڕووسیا و ئۆکراینا گیان لەدەست دەدەن."

ترەمپ لە پۆستەکەیدا دەشڵێت، لەدوای پەیوەندیکردنم لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندی بە زێلینسکی و ئەندامانی ناتۆ دەکەم و هیوادارم ڕۆژێکی بە سوود بێت و کۆتایی بەم جەنگە  بهێنرێت کە هەرگیز نەدەبوو دەست پێبکەن و ئاگربەست لەنێوان هەردوو وڵات ڕابگەیێندرێت."

هەر ئەمڕۆش کرێملین سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەی پوتیین و زێلینسکی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕەنگە لەدوای ئەوەی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا و ئۆکراینا گەر بگەنە ڕێککەوتن ئەوکات هەردوو سەرۆک کۆببنەوە." 

قسەکانی ترەمپ لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ هەریەک لە شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەستەنبۆڵ بە نێوەندگیری تورکیا کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئاگربەست. هەروەها سەرۆکی ئەمەریکاش رایگەیاندبوو تاوەکو من لەگەڵ پوتیین کۆنەبمەوە هیچ شتێک ڕوونادات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین