دەم پارتی لەدوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە سەردانی ئیمراڵی دەکەن تورکیە

نوچە نێت

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەدوای بڕیاری گۆنگرەی پەکەکە بۆ خۆ‌هەڵوەشاندنەوە و کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری بۆ جاری پێنجەم سەردانی ئیمرالی دەکەن. شاندەکە پێکهاتووە لە هەریەک لە پەروێن بوڵدان و فایەق ئۆزگور پارێزەرەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئایار/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، کە مێک پێش ئێستا دەم پارتی لەدوای بڕیاری کۆنگرەی (12)ـی پەکەکە و خۆ‌هەڵوەشاندنەوەو چەکدانانیان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕێکەوتن بۆ ئیمراڵی.

ئەندامانی شاندەکە پێکهاتووە لە هەریەک لە پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان و فایەق ئۆزگور پارێزەرەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان. جێگەی ئاماژە پێدانە لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ئیمراڵی شاندی دەم پارتی بۆ جاری پێنجەمە دەچن بۆ ئیمراڵی و لەگەڵ ئۆجەڵان دیدار ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری کۆبوونەوەی شاندەکە بریتییە لە هەنگاوەکانی بەرەوپێشوەچوونی چارەسەری کێشەکان و گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی بڕیاری چەکدانانی پەکەکە دەبێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین