چین پشتیوانی لە پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران دەكات ئێران

نوچە نێت

چین پشتگیریی خۆی بۆ ئێران دووپات دەكاتەوە و ڕایگەیاند، ڕێز لە مافی ئێران دەگرێت بۆ بەکارهێنانی ئاشتیخوازانەی وزەی ئەتۆمی.

ڕۆژی یەکشەممە (18/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی، "پەکین پابەندبوونی تاران بە پەرەپێنەدانی چەکی ئەتۆمی بەرز دەنرخێنێت، ڕێز لە مافی بەکارهێنانی ئاشتیخوازانەی وزەی ئەتۆمی دەگرێت و دژی سزای تاکلایەنەیە بۆ سەر ئەم وڵاتە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەشڵێت، وڵاتەکەمان بەدوای چارەسەرێکی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئەتۆمی ئێران دەگەڕێت.

لین دووپاتی دەکاتەوە، چین بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان و بنیاتنانی بنچینەیەکی تۆکمە و کاریگەر بۆ چارەسەری ئاڵەنگارییەکان چارەسەرییەک بۆ چەکی ئەتۆمی ئێران و  نەهێشتنی ڕێگریەکان و پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە چەندین مانگی ڕابردوودا پرسی چەکی ئەتۆمی بابەتێکی گرنگە لە نێوان ئێران و ئەمەریکا، چەندین دانیشتنی جیاوازیان ئەنجام داوە بۆ باسکردنی ئەم بابەتە و تاوەکو ئێستا ئەم دوو وڵاتە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین