ترەمپ و سەركردەكانی یەکێتیی ئەوروپا هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینا دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرکردەی وڵاتانی هەر یەك لە بەریتانیا، ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پەیوەندیان بە سەرۆکی ئەمەریکاوە کرد، "گفتوگۆ لەبارەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکەن".

ڕۆژی دووشەممە (19/ئایار/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، بەرلەوەی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی بکات بە سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئۆکرایناوە، سەرکردەکانی ئەوروپا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی بارودۆخی ئۆکراینا گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆکە درەنگانێکی دوێةێ یەکشەممە ئەنجامدراوە هەریەک لە سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا تێیدا بەشداربوون، تیشک خراوەتە سەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و تێچوونە مرۆیی و ئابوورییەکانی جەنگەکە. 

لە گفتوگۆکەدا، بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی خۆیان بۆ ئاگربەستی بێ مەرج دەربڕیوە و داوایان لە مۆسکۆ کرد گفتوگۆکانی ئاشتی بە جدی وەربگرێت.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ پوتین قسە دەکات و دواتر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ زیلینسکی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ناتۆ ئەنجامدەدات بە ئامانجی وەستاندنی جەنگەکە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی ڕووسی و ئۆکراینی کوژراون.

لە لایەکی ترەوە، دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین ئمڕۆ ڕایگەیاند کە پوتین و ترەمپ کاتژمێر (17:00) بە کاتی مۆسکۆ بە تەلەفۆن قسە دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین