ئێران و پاکستان جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكەنەوە ئێران

نوچە نێت

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، "ئێران و پاکستان ڕێگە نادات ئاشتی ناوچەکە تێک بچێت و لەلایەن دوژمنانەوە بەکاربهێندرێت".

ڕۆژی دووشەممە (19/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی محەمەد عاصم مەلیک ئەحمەدیان جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری سیاسی و ئابووری و ئەمنی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

لە پەیوەندییەکەدا، ئەحمەدیان پیرۆزبایی لە عاصم مەلیک کرد بە بۆنەی دەستنیشانکردنی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی حکومەتی پاکستان.

هاوکات ستایشی پابەندبوونی هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا سەبارەت بە ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر". 

جەخت لەوەش کرایەوە، "هاوکاری تاران و ئیسلام ئاباد نەک تەنها بۆ هەردوو وڵات بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە سوودی هەیە و ڕێگە نادەن ئاشتی ناوچەکە لەلایەن دوژمنەوە تێکبدرێت".

لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، هەردوو بەرپرسی ئاسایش سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و وڵاتانی دیکەش بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

لە بەرامبەردا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی حکومەتی پاکستان ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی ئێرانی کرد له ناوچەکەدا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی وڵاتەکەی دووپات کردەوە لە بوارە جیاوازەکاندا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین