ئافرەتێک گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون لە شاری هەولێر، ئافرەتێک لە نهۆمی پێنجەمەوە خۆی خستە خوارەوە، بەم هۆیەوە گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی (19/ئایار/2025) ئافرەتێکی تەمەن سی و دوو ساڵ لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون لە باڵەخانەیەک خۆی خستەخوارەوەو گیانی لە دەستدا.

بە پێی زانیارییەکان، ئافرەتەکە بە ڕەگەز عەرەبە، هاوسەرگیری کردووەو دایکی دوو منداڵە، دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەکەی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەکەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوەو گیانی لە دەست داوە. ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە کراوەتەوەو هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین